AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٢٦ ١٤:٠٦

گۆڕانییەکانی فەلەستین

دۆخی مەترسیداری 3 نەخۆشخانە لە غەززە/ 20 شەهید لە بوردمانی ئەلنەسیرات

دۆخی مەترسیداری 3 نەخۆشخانە لە غەززە/ 20 شەهید لە بوردمانی ئەلنەسیرات

شەڕکەرەکانی ئیسرائیل ڕۆژهەڵاتی خان یونسیان بوردمان کرد هاوکات لەگەڵ ئەوە دەنگی پێکدادانی توند لە ئەو ناوچە بیسترا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە ئینترنت و پێوەند لە غەززە هەر داخراوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل ڕۆژهەڵات خان یونسیان بوردمان کرد هاوکات لەگەڵ ئەوە دەنگی پێکدادانی توند لە ئەو ناوچە بیسترا.

لەلایەکی تریشەوە بە هۆی بوردمانی کەمپی ئەلنەسیرات زیاتر لە 20 کەس شەهید بوون. لە هێرش بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ڕێڕەوی ڕەفەحیش ژمارەیەک بریندار بوون.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەربازانی ئیسرائیل لە ناو نەخۆشخانەی شیفا هاتوچۆ دەکەن و بۆمب دەتەقێننەوە و هاوکاتیش ڕێگری دەکەن لە هاوردنی دەرمان و خۆراک و خوێن بۆ ئەو نەخۆشخانە.

هەروەها پێکدادانی توند لە دەوروبەری نەخۆشخانەی ئەلمەعمەدانی ڕاپۆرت کراوە.

سەرچاوەکانی هەواڵ لە دۆخی مەترسیداری سەدان بریندار لە نەخۆشخانەی ئەندۆنیزیایی بە هۆی نەبوونی دەرمان و خۆراک هەواڵیان دا.

News ID 48055

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha